کوردستانی
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا و سوپاسالار له هه‌رێمى كوردستانن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ر یه‌كه له وه‌زیرى به‌رگرى توركیا‌و سوپاسالارى ئه‌و وڵاته له دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه سه‌ردانى به‌غدایان كرد، ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستانن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
هه‌ر یه‌كه له یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى توركیا و مه‌تین گوره‌ك، سوپاسالارى توركیا دوێنێ سێشه‌ممه، سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عیراق و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى حكومى كۆبوونه‌وه و دواتریش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.
بڕیاره له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ له هه‌ولێرى پایته‌خت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه و چه‌ندین پرسى گرنگ تاوتوێ بكه‌ن له‌وانه‌ش بابه‌تى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێم به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه له‌ناو خاكى هه‌رێم.
وڵاتى توركیا به به‌رده‌وامى به درۆن و مووشه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ش بیانوى په‌كه‌كه‌ى هه‌یه له‌ناو خاكى هه‌رێم.
ه،ع