کوردستانی

ئه‌نجامدانى عومره‌ ده‌كرێت به‌ قیست

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجامدانى عومره‌ ده‌كرێت به‌ قیست

مه‌ودا میدیا-

ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاو نوسینگه‌ى عومره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدانى عومره‌یان كردووه‌ به‌شێوه‌ى قیست و مانگانه‌ بڕێك پاره‌ى كه‌م له‌ هاوڵاتییان وه‌رده‌گرن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانى عومره‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، بریكارى كۆمپانیا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كه‌سانێك هه‌ن كه‌مده‌رامه‌تن و ده‌یانه‌وێت عومره‌ ئه‌نجامبده‌ن و بچن ماڵى خودا ببینن، بۆیه‌ عومره‌مان داناوه‌ به‌شێوه‌ى قیست و هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامى بدات مانگانه‌ بڕێك پاره‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك 50 دۆلاره‌".

وتیشى "پێشه‌كیيه‌كى كه‌مى لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ چه‌ند مانگێك لێى وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاسانكارى و هاوكارى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى عومره‌ به‌ قیست ئه‌نجامده‌ده‌ن".

له‌ ماوه‌ى رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان كردنه‌وه‌ى عومره‌ى به‌ رێگاى وشكانى راگه‌یاند كه‌ تێچویه‌كى كه‌مى هه‌یه‌ و خه‌ڵكێكى زۆر به‌ رێگاى وشكانى ده‌چن كه‌ ته‌نها 450 دۆلارى تێده‌چێت.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان