کوردستانی
سبه‌ینێ گه‌رمده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و له رۆژانى رابردووتر كه‌شوهه‌وا گه‌رمتر ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه بڵاویكرده‌وه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى و دورستبوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەیانی زوو".
باس له‌وه‌شكراوه "خێرایی با له‌نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها مه‌وداى بینین 8 بۆ 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه:
هەولێر : 16
سلێمانی : 15
دهۆک : 17
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 17
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20
ه،ع