کوردستانی

کوردستان داوا لە تورکیا دەکات هەڕەشەکانی سەر هەرێم رابگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوردستان داوا لە تورکیا دەکات هەڕەشەکانی سەر هەرێم رابگرن
مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە وەزیری بەرگریی تورکیا کردووە هەڕەشەکانی سەر هەرێمی کوردستان رابگرن و چی دیکە هەرێم نەکەنە ناوچەی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لە کاتی کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەشار گیولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، داوامان کردووە هەڕەشە و مەترسییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە.

وتیشی، هەروەها داوامان کردووە سەقامگیریی بۆ سنوورە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردسان بگەڕێنرێتەوە و چی دیکە هەرێمی وەک شوێنی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان بەکارنەهێنرێت.

گ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان