کوردستانی

فه‌لاح مسته‌فا: هه‌موو حزبه‌كانى هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌لاح مسته‌فا: هه‌موو حزبه‌كانى هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ن

مه‌ودا میدیا-

یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند، هه‌موو حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌ن و هیوادارین هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت.

فه‌لاح مسته‌فا، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ رايگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان به‌شێك نییه‌ له‌و گرژيیانه‌ى ماوه‌یه‌كه‌ له‌ناوچه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، پێویسته‌ سنورێك بۆ پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عیراق دابنرێت و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق له‌باره‌ى هێرشه‌ درۆنییه‌كانى په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌موو حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌ن و پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت".

شایه‌نى باسه‌، هه‌فته‌ى رابردوو، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "له‌مانگى پێنجى ئه‌مساڵ سه‌رۆكى هه‌رێم رۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كات".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan