کوردستانی

به‌رپرسێكى گۆڕان: له‌وه‌ته‌ى بافڵ هاتووه‌ كه‌س ناوێرێ له‌ سلێمانى دزى و گه‌نده‌ڵى بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێكى گۆڕان: له‌وه‌ته‌ى بافڵ هاتووه‌ كه‌س ناوێرێ له‌ سلێمانى دزى و گه‌نده‌ڵى بكات

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانى بووه‌ به‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌س ناوێرێ له‌ سلێمانى دزى و گه‌نده‌ڵى بكات  و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ بكات لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دۆخه‌كه‌ى گۆڕیووه‌ و ئێستا ناتوانرێت دزى و گه‌نده‌ڵى بكرێت".

وتیشى "له‌و كاته‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانى هاتووه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بووه‌ته‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى ناتوانرێت دزى بكرێت، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌بوو بووبوو به‌ فیرعه‌ون ئه‌ونه‌ دزى و گه‌نده‌ڵى كردبوو".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وانه‌ى پێشر قسه‌یان له‌سه‌ر بوو پۆسته‌كانیان لێ وه‌رگیرایه‌وه‌، ئێستا هه‌ر كه‌س ئه‌و كاره‌ بكات لێپرسینه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت و ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ كارێكى زۆر باشه‌، لێپرسینه‌وه‌ وا ده‌كات كه‌س ناتوانێ ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌كاربێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى و دزى و گه‌نده‌ڵى و ده‌ست بكات به‌ پاره‌ كۆكردنه‌وه‌".

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان