کوردستانی

سبه‌ى سلێمانى دژى حكومه‌ت ده‌خرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى سلێمانى دژى حكومه‌ت ده‌خرۆشێت

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، مامۆستایانى ناڕازى و چینوتوێژه‌كان ده‌ست به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ و مامۆستایه‌كیش ده‌ڵێت، سبه‌ى دژى حكومه‌ت سلێمانى ده‌خرۆشێت.

سامان عه‌لى، مامۆستاى ناڕازى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی و داواكارییه‌كانمان، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ سلێمانى و ته‌واوى ناوچه‌كانى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندان ده‌كه‌ین".

باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م و بێ باكه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مامۆستایان و داواكارییه‌كانیان و دواى نزیكه‌ى پێنج مانگ هێشتا هیچ داواكارییه‌كمان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌".

وتیشى "سبه‌ینێ وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و كه‌س و به‌رپرس و حكومه‌تیش ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ داوایانكردووه‌ مامۆستایان بایكۆت بشكێنن".

شایه‌نى باسه‌، نزیكه‌ى پێنج مانگه‌ مامۆستایانى سلێمانى دژى هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ت بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ و ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان