کوردستانی
پاره‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى حه‌جى ئه‌مساڵى دیاریكرد و داوایه‌كیش له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناویان هاتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى بڵاویكرده‌وه "له‌سه‌ر بنه‌ماى نرخى دۆلار كه دیاریكراوه بۆ ئه‌وانه‌ى سه‌فه‌رى حه‌ج ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك 132 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌وانه‌ى ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌ڕێگه‌ى ئاسمانى گه‌شت ده‌كه‌ن پێویسته شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار بده‌ن، ئه‌وانه‌شى به رێگه‌ى وشكانى سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار دیناریان لێ وه‌رده‌گیرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه پێویسته ئه‌وانه‌ى ناویان بۆ حه‌جى ئه‌مساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌و پاره‌یه راده‌ست بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه مافیان ده‌فه‌وتێت".
ه،ع