کوردستانی
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پشتیوانی داواكارى مامۆستایان ده‌كه‌م
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، پشتیوانى داواكارى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌م له باره‌ى مووچه و پێویسته ئه‌و بابه‌ته له‌ململانێ سیاسییه‌كان ده‌ربهێنرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى رایگه‌یاند "پێویسته هه‌ردوو حكومى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عیراق بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نه‌به‌ستنه‌وه به ململانێ سیاسییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هاوشێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق مانگانه له‌كاتى خۆیدا مووچه وه‌ربگرن".
باسى له‌وه‌شكرد "پشتیوانى داواكارى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن بۆ مووچه‌كانیان، به‌ڵام خوێندن ئامانجه و شته‌كانى دیكه ئامرازه و ناكرێت ئامانج بكرێت به قوربانى ئامراز، فه‌وتانى ساڵێكى خوێندن له سلێمانى كاره‌ساتى گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
له باره‌ى سزادانى مامۆستایان وتیشى "ئه‌وانه‌ى داده‌مه‌زرێن كۆمه‌ڵێك پابه‌ندبوونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى یاسایه و په‌یوه‌ندیدار نییه به وه‌زاره‌تێك یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك".
ه،ع