کوردستانی

مونا قەهوەچی: پێکهاتەکان نه‌بوونەتە بارگرانیی بۆ پرۆسه‌ی حكومڕانیی له‌ هه‌رێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مونا قەهوەچی: پێکهاتەکان نه‌بوونەتە بارگرانیی بۆ پرۆسه‌ی حكومڕانیی له‌ هه‌رێمی کوردستان
مەودا میدیا-

سكرتێری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، كورسی كۆتای پێكهاته‌كان، مافێكه‌ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه‌ و پێکهاتەکان هیچ كاتێك نه‌بوونه‌ته‌ بارگرانی و كێشه‌ بۆ پرۆسه‌ی حكومڕانیی له‌ هه‌رێمی کوردستان.

مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لە ووونکردوەیەکدا سه‌باره‌ت به‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی دادگای فیدڕاڵیی له‌باره‌ی كورسی كۆتاكان رایگەیاند، "كورسی كۆتای پێكهاته‌كان، مافێكه‌ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه‌ بۆ پێكهاته‌كان، بۆ نوێنه‌رایه‌تییكردنی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كریستیان و ئه‌رمه‌ن، كه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كان بێت درێغییان لێنه‌كردوه‌، له‌ داهاتووشدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاشكرایه‌ به‌شداری پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ په‌رله‌مان و كۆی حكومڕانیی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان جوانتر كردووه‌ و نموونه‌یه‌كی جوانی كلتوری پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان له‌ جیهاندا نیشانداوه‌، هیچ كاتێك پێكهاته‌مان نه‌بوونه‌ته‌ بارگرانی و كێشه‌ بۆ پرۆسه‌ی حكومڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ جوانه‌ بۆته‌ لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و نموونه‌یه‌كی جوان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ بڕیاردان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵای تایبه‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان