کوردستانی

كۆڵبه‌رێك له‌ناو به‌فر ڕه‌قبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێك له‌ناو به‌فر ڕه‌قبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

كۆڵبه‌رێكى كوردى خه‌ڵكى شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌هۆى سه‌رماوه‌وه‌ ره‌قبووه‌وه، ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه‌ ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه‌.

"ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ به‌ناوى  "فەرید رووبینا"، خه‌ڵكى شارى مه‌ریوان، لە سنووری ناوچه‌ى هەنجیرانی مەریوان، بە هۆی سه‌رماو به‌فره‌وه‌ گیانی لەدەستداوه‌".

تەرمی ئەم کۆڵبەرە پاش 7 کاتژمێر گەڕان، لە بەرزاییەکانی سنووری هەنجیرانی مەریوان دۆزراوه‌ته‌وه‌، ناوبرارو ته‌نها ماوه‌ى سێ هه‌فته‌بوو ژیانى هاوسه‌رى پێكهێنابوو.

ساڵانه‌ له‌كاتى كۆڵبه‌رى به‌ سه‌دان كۆڵبه‌ر به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران ده‌كوژرێن و هه‌ندێكیشیان به‌هۆى كه‌وتن و سه‌رما و به‌فره‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.


ه،ع


Qaiwan
Qaiwan