کوردستانی
له هه‌رێمى كوردستان سێ هه‌زار نه‌خۆشى ئۆتیزم هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاند، له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو سێ هه‌زار نه‌خۆشى ئۆتیزم هه‌یه، ده‌شڵێت، ئێستا به‌بێ به‌رانبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بۆ توشبووانى ئۆتیزم ده‌كرێت.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى راگه‌یاند "له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له سێ هه‌زار نه‌خۆشى ئۆتیزم تۆماركراوه، بوونى نه‌خۆشى ئۆتیزم له هه‌رماڵێك قورسایی زۆر ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و خێزانه له‌رووى ماددی و مه‌عنه‌ویی".
باسى له‌وه‌شكرد "توانیومانه خزمه‌تێكى كه‌م به توشبووانى ئۆتیزم بكه‌ین، هه‌روه‌ها چه‌ندین لقى نوێ وه‌ك سه‌نته‌رى ئۆتیزم بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نه‌خۆشخانه‌كاندا بێ به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن".
وتیشى "ئێستا حەوت سەنتەری حكومی لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە و حاجیاوا و كۆیە و بازیان هەیە، داوامان كردووە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆرانیش بكرێنه‌وه".
لاى خۆیه‌وه په‌رێز ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆتیزمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سنورى سلێمانى سه‌رو 400 نه‌خۆشى ئۆتیزم تۆماركراوه، به‌ڵام زۆرێكیش هه‌ن ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه و نایه‌وێت خۆیان تۆمار بكه‌ن و كه‌س پێیان بزانێت".
وتیشى "بونى نه‌خۆشى ئۆتیزم گرفتێكى زۆرى بۆ كه‌سوكارى ئه‌و نه‌خۆشه و خێزانه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت دایك‌و باوك دروستكردووه چونكه پێویستى به مامه‌ڵه‌یه‌كى زۆر وریا‌و له‌سه‌رخۆهه‌یه".
ه،ع