ئابووری

بانكى ناوه‌ندى دۆلارێكى زۆرى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندى دۆلارێكى زۆرى خسته‌بازاڕه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ندى عیراق دۆلارێكى زۆرى خسته‌بازاڕه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ نرخى دۆلار كه‌مێك دابه‌زى.

بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ مه‌زادى رۆژانه‌ بۆ فرۆشتنى دۆلار به‌ نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كان، زیاتر له‌ 213 دۆلار خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌و بڕه‌ 209 ملیۆن دۆلار به‌ شێوه‌ى حه‌واڵه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 4 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش بووه‌".

ئه‌و فرۆشتنه‌ى بانكى ناوه‌ندى له‌ كاتێكدایه‌، هاوڵاتییان له‌ ده‌ره‌وه‌ 100 دۆلار به‌ 151 هه‌زار كڕین و فرۆشتنى پێوه‌ ده‌كه‌ن.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان