کوردستانی

دەزگای ئاسایشی ھەرێم: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کوێخا دێرین دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |

دەزگای ئاسایشی ھەرێم: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کوێخا دێرین دەرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی  29 لەسەر 30ی کانوونی دووەمی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتیی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتیی "ئەحمەد کامیل فەقێ" سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی هێزەکانمان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی  30ـی کانوونی دووەنی 2024، بەپێی مادەی  405  - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر "ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی" دەستگیرکرا.

دەقی روونکردنەوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار  دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە  بە ناوی  ئومێد کەمال هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای دێرین  ئەحمەد  محەمەد، ناسراوە بە کوێخا دێرین و بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە، پاشان رۆژی 5ی شووباتی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا.

‎ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە  بە پێی مادەی 405  - 31ـی   لە یاسای سزادانی  عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە  لە سەرمایەدارێکی سلێمانی .

هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین  ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی  کە بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.
Qaiwan
Qaiwan