کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی خەرجییەکانی پرسە کەم دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرسە لە مزگەوتەكان و خێمەی بەردەم ماڵەكان دەركرد و دەڵێت، قورئان خوێنەكان پابەند بن بەو نرخەی بۆیان دیاری كراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرسە لە مزگەوتەكان و خێمەی بەردەم ماڵەكان دەركرد و دەڵێت، قورئان خوێنەكان پابەند بن بەو نرخەی بۆیان دیاری كراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی شووباتی 2024 بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە گشتاندنێکدا رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروست نەبوونی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان لەكاتی پرسەدا مامۆستا و خزمەتگوزاری مزگەوت دەستوەردان نەكات لەبابەتی بەكرێدانی خێمە و كورسی و قورئان خوێن بۆ پرسە.
راشیگەیاندووە، هیچ بڕە پارەیەك داوا نەكرێت بۆ بەكرێدانی هۆڵی پرسە و قورئان خوێن پابەند بێت بەو نرخەی بۆی دیاریكراوە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە، كە 50 بۆ 70 هەزار دینارە.
لە گشتاندنەكەدا هاتووە "رێگە نەدرێت بە گێڕان و دانانی چایی و قاوە لە مزگەوتەكاندا لەكاتی دانانی پرسە، چونكە دەبێتە هۆی بارگرانیی لەسەر هاوڵاتییان و خاوەن پرسە و زیادە خەرجییە”.