عیراقی
سوهه‌یله: هه‌ولێر دووڕووه و رێز له بڕیاره‌كانى عیراق ناگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ژنه په‌رله‌مانتارێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاندووه، هه‌ولێر رێز له بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عیراقى ناگڕێت و هه‌ڵسوكه‌وتێكى دووڕوانه‌ى هه‌یه.
سوهەیلە سوڵتانی، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سادقون له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ رێزێك بۆ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عیراق دانانێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه كێشه‌كان قوڵتر ببنه‌وه و كورده‌كان ببنه قوربانى".
باسى له‌وه‌شكردووه "به‌پێى ده‌ستور پێویسته سه‌رجه‌م داهاته‌كانى هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حكومه‌تى عیراق تاوه‌كو به‌غدا مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات، به‌ڵام هۆکاری بەردەوام بوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی، دووفاقەیی هەولێره لەگەڵ بەغدا".
ه،ع