کوردستانی

ته‌قه‌كراو پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداره‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌قه‌كراو پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداره‌

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ رایگەیاند، شه‌وى رابردوو ته‌قه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك كراوه‌ و برینداربووه‌، تاوانباره‌كانیش ماتۆڕیان پێ بووه‌.

 بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند" شەوی رابردوو  لەئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن پێشمەرگەیەک بەناوی (ژ. م.) لەنزیک گوندی عەبایەیلێ بریندار دەبێت ".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ تەمەنى 25 ساڵ، دانیشتوی هەڵەبجەیه‌، لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە، کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە تەقەیان لێکردووە و هەڵهاتون".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تیمی هاوبەشی پولیس و ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکەن و دۆسیەی لێکۆلینەوە لەبنکەی  پۆلیسی شەهید سەرکار بۆڕووداوەکە رێکخراوە".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب