کوردستانی
سبه‌ینێ خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مامۆستایانى ناڕازى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، خۆپیشاندانێكى گه‌وره ئه‌نجامده‌ده‌ن و له هه‌موو چینوتوێژهكانیش به‌شدارى ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌كه‌ن.
سالار عه‌لى، مامۆستاى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چینوتوێژهكانى تر له هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و پێنجوێن خۆپیشاندانى به‌رفراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن".
وتیشى" مامۆستایانى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڕیاریانداوه پشتى یه‌كتر به‌رنه‌ده‌ن و به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانمان له‌لایه‌ن حكومه‌تى كه‌مته‌رخه‌مى هه‌رێمى كوردستان".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانمان نه‌یه‌ت، رێكارى توندتر ده‌گرینه‌به‌ر، به‌رده‌وام ده‌بین به درێژه‌دان به بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن".
پێنج مانگه، مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان كردووه و ئاماده‌نین بچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
ه،ع