کوردستانی
گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ سلێمانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو، له‌سه‌ر فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیارى رووخاندنى قه‌ڵاو دیوه‌خانى عوزێرى درا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌مووان ده‌ستخۆشییان له بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى كرد.
ئه‌و بڕیاره‌ى بافڵ تاڵه‌بانى دواى ئه‌وه هات، له ماوه‌ى رابردوو به‌ڵێنى به خه‌ڵكى سلێمانیدا كه‌چیتر هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت له سلێمانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانى خۆى به‌كاربهێنێت و پێى وتن "تكایه هیچكات ئه‌وه تاقى مه‌كه‌نه‌وه بتانه‌وێت له سلێمانى گێره‌شێوینى دروستبكه‌ن".
له دواى ئه‌وه "هه‌مووان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ده‌ستخۆشییان له كاره‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى كرد به‌وه‌ى رێگرى له كه‌سانى چه‌ته‌و مافیا‌و سه‌رانه‌خۆر كردووه و رێگه‌ى نه‌داوه ببنه گرفتى به‌رده‌م هاوڵاتییان و سه‌رمایه‌داران و ئارامى سلێمانى بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
له لایه‌كى تریشه‌وه، رووخاندنى قه‌ڵاو دیوه‌خانى عوزێرى، بووه مایه‌ى خۆشحاڵى عه‌شیره‌ته‌كانى عوزێرى و هه‌رزوو دارا حاجى برایمى چه‌رمه‌گا، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانى عوزێرى " ده‌ستخۆشى له بڕیاره‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى كرد بۆ رووخاندنى ئه‌و شوێنه و پێى راگه‌یاند له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى یاساداین له‌وانه‌ى كه له یاسا ده‌رچوون".
مه‌لا یاسین، سه‌رمایه‌دارى دیارى كوردستان و خاوه‌نى كۆمپانیاى به‌رێز رایگه‌یاند "به‌هۆى بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه هه‌مووان له دۆخێكى ئارام و سه‌قامگیرداین و شكۆى بۆ سلێمانى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
خه‌ڵكێكى تریش لاى خۆیانه‌وه ده‌ڵێن "بافڵ تاڵه‌بانى هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆى بۆ سلێمانیداوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له رابردوو به‌ربه‌ستیان بۆ خه‌ڵك دروستده‌كرد و چه‌كدارى نایاسایین هه‌بوو، ئێستا ناتوانن به ئازادى ئه‌و كاره بكه‌ن و چۆنیان بوێت وا بكه‌ن، له‌ناوده‌برێن و شار به‌ده‌ر ده‌كرێن، چونكه سه‌رۆكى یه‌كێتى ئارامى خه‌ڵكى سلێمانى و سه‌قامگیرى له سه‌روى هه‌موو شتێكه‌وه ده‌بینێت".
پێش چه‌ند رۆژ به‌رپرسێكى باڵاى گۆڕان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌وكاته‌وه بافڵ تاڵه‌بانى بووه به سه‌رۆكى یه‌كێتى، هیچ به‌رپرسێكى حزبى و حكومى له شاره‌كه بوێرى ئه‌وه‌ى نه‌ماوه دزى بكات و گه‌نده‌ڵى بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆ و پاره‌داركردنى به‌كاربهێنێت".