کوردستانی

ئه‌ى له‌ هه‌ولێر كه‌ى قه‌ڵاو دیوه‌خانه‌كان ده‌ڕوخێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ى له‌ هه‌ولێر كه‌ى قه‌ڵاو دیوه‌خانه‌كان ده‌ڕوخێندرێن

مه‌ودا میدیا-


دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو، به‌ بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان دیوه‌خان و قه‌ڵای عوزێریی روخێندراو ته‌ختى زه‌وى كرا، هاوڵاتییان و چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، له‌ هه‌ولێر كه‌ى بڕیارى رووخاندنى قه‌ڵا و دیوه‌خانه‌كان ده‌درێت.

چاودێران و سیاسییه‌كان و پارێزه‌ر و چالاكوانان، له‌ دواى بڕیاره‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ رووخاندنى قه‌ڵای عوزێریی، كه‌سێكى له‌یاسا ده‌رچوو، هه‌روه‌ها چه‌كدار و كارى مافیایی، باسیان له‌وه‌كرد "سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى زێڕین و پاكده‌كرێته‌وه‌ له‌و هه‌موو مافیاو چه‌تانه‌ى كه‌ سلێمانییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان تێكداوه‌".

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چاودێر و چالاكوانان رووى ده‌مییان له‌ پارتى و هه‌ولێر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "ئه‌ى له‌ هه‌ولێر كه‌ى بڕیارى رووخاندنى قه‌ڵاو دیوه‌خانه‌كان ده‌درێت". ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونى ئاغاو دیوه‌خانێكى زۆر له‌ سنورى هه‌ولێر كه‌ كاریان بووه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان و خه‌ریكى داگیركارى زه‌وى و موڵك و ماڵى حكومین و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارهێناوه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن "له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كسانى و نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر خه‌ڵك، هه‌ولێر كه‌ى بڕیارى رووخاندنى قه‌ڵاو دیوه‌خانه‌كان ده‌دات و به‌ هه‌مان شێوه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، بڕیاره‌ بوێره‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌" له‌كاتێكدا بڕیارى دادگا و دادوه‌ر و ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم هه‌بوو بۆ ده‌ستگیركردن و رووخاندنى شوێنه‌ نایاساییه‌كه‌ى دێرین عوزێریی، به‌ڵام میدیا سێبه‌ره‌كانى پارتى ده‌ستیانكردبوو به‌ دژایه‌تیكردنى ئه‌و بڕیاره‌ى دادوه‌ر و دادگا و هه‌وڵیانده‌دا كارى نایاسایی به‌رگى یاسایی به‌به‌ردا بكه‌ن وه‌ك كاره‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى خۆیان".

به‌ڵام هه‌رزوو خه‌ڵك وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و پێیان راگه‌یاندن "هه‌ولێر پڕه‌ له‌ دیوه‌خان و قه‌ڵا و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات راستبكات ده‌بێت هه‌رزوو بڕخوێندرێن و بڕیاره‌كانى بافڵ تاڵه‌بانیش به‌ باشترین بڕیار دابنێن بۆ رێگرى له‌ كارى نایاسایی". 

پێش چه‌ند رۆژێك عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى پێشووى كوردستان بابه‌تێكى بڵاوكرده‌وه‌ تیایدا هاتبوو "له‌ هه‌ولێر زه‌ويه‌ك داگیركراوه‌ به‌ نایاسایی كه‌ نرخه‌كه‌ى 30 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلاره‌ و پاره‌ى چوار مانگى مووچه‌ى مامۆستایانه‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان