کوردستانی
سبه‌ى بارانى به‌لێزمه و هه‌وره‌تریشقه ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ شه‌پۆله باران بارینه‌كه ده‌گاته ئاسمانى هه‌رێم و له شه‌ودا بارانى به‌لێزمه و هه‌وره‌تریشقه ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه بڵاویكرده‌وه "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لە دوایی نیوەرۆ بە شێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات".
هه‌روه‌ها " رێژەی دابارین زیاد دەکات لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ بارانی مامناوەند، هەندێ ناوچەش لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکان بە گشتی".
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (2- 4) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ سێشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16
سلێمانی : 17
دهۆک : 15
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 16
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 8
گەرمیان : 21
ه،ع