کوردستانی
پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی دەستیپێكردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری پەروەردەی سلێمانی 1208 ناوەندی خوێندن لە كۆی 1307 ناوەندی خوێندنی حكومی پرۆسەی خوێندن تێیدا دەستیپێكردووەتەوە و خوێندنگەكان بەرووی خوێندكاراندا لە سلێمانی كراونەتەوە.

نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 2500 مامۆستا بە نەهاتوو تۆماركرابوون و نەهاتنی ئەو مامۆستایانەش بە سزا هەژمارناكرێن.
راشگەیاند، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سلێمانی دەستیان بە دەوامكردووەتەوە و رۆژانە پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی سنووری پارێزگاكەدا هەیە.
وتیشی "ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر كاتی تاقیكردنەوە و كەمكردنەوەی پڕۆگرامەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەدات".