کوردستانی
كۆڵبه‌رێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژى رابردوو كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانى ئێران له نزیك شارى بانه كوژرا.
میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "کۆڵبەرێکی گه‌نج بە ناوی سەیوان سەحیحی، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، خەڵکی گوندی بلەکێ، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران لە سنووری سارداوی بانه کوژرا".
باس له‌وه‌شكراوه "هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە".
هه‌روه‌ها " تەرمی ئەو کۆڵبەرە رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دواتر رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە".
شایه‌نى باسه ساڵانه به سه‌دان كۆڵبه‌رى كوردى رۆژهه‌ڵاتى ئێران له‌كاتى كۆڵبردن له هه‌رێمى كوردستان بۆ ناو خاكى ئێران ده‌كوژرێن یان به‌رده‌بنه‌وه و ده‌كه‌ونه خواره‌وه هه‌ندێكیشیان به‌هۆى به‌فر و سه‌رماوه ره‌قده‌بنه‌وه.
ه،ع