کوردستانی
هۆشداريى بهپهله درا له دروستبوونى لافاو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارهزایهكى كهشناسى رایگهیاند، سبهینێ پێنجشهممه، بههۆى هاتنى دوو شهپۆلى باران بارین، پێشبینى دهكرێت له چهندین ناوچه لافاو دروستبێت و مهترسى دروستبكات.
ئاراس جهبار، شارهزاى كهشناسى به مهودا میدیاى راگهیاند " لەئەنجامی کاریگەری مامناوەندی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و قوڵبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و نیمچە دوورگەی عەرەبی کە بارستە ھەوایەکی زۆر شێداری لەگەڵدا ئەبێت ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەدرێژای کاتەکان ھەوری تەواو ئەبێت لەسەرجەم ناوچەکان لە خانەقینەوە تا زاخۆ ھەورە بروسکە و لێزمە باران لەزۆربەی کاتەکاندا ئەبێت لەگەڵ تاوە بارانی بەھێز".
ههروهها " تەرزە لەھەندێ کات و شوێن ههیه، ئەگەری دروستبوونی لافاو لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر و بەتایبەتیش ھۆشداری بە دانیشتوانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەدەین کە پێشبینی بارانێکی زۆر زیاتر دەکرێت لەم ناوچانەدا و ئەگەری لافاوی بەھێز ئەبێت پێویستە خۆتان پارێزن لەو شوێنانەی رێرەوی ئاوی باراناویان پێدا تێپەردەبێت".
وتیشى " کاریگەری ئەم شەپۆلە بەچری بەردەوامی ئەبێت تا بەرەبەیانی رۆژی ھەینی دواتر لاواز ئەبێت و قۆناغی دووھەم بەکاتی جیاواز لە ئێوارەی ھەمان رۆژەوە دووبارە دەست پێ دەکاتەوە بە چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ لە سەرجەم ناوچەکان".
ه،ع