کوردستانی

كه‌شناسى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان باراناویی و هه‌وره‌تریشقه‌ش ده‌بێت.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى كه‌شناسى "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە هەندێ کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێ شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت".

هه‌روه‌ها " لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بە خوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەدا".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 
سلێمانی : 13
دهۆک : 13
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 12
زاخۆ :13 
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 16

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان