کوردستانی
له‌باره‌ى پشووى سبه‌ینێ بڕیار ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین له‌باره‌ى كه‌شوهه‌وا بۆ بڕیاردان له باره‌ى پشووى سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند "ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان كراون له باره‌ى باران بارین و لافاو به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ى دێته ئاسمانى ناوچه‌كه‌مان".
باسى له‌وه‌شكرد "چاوه‌ڕێى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بزانین باران زۆر ده‌بارێت بڕیار له باره‌ى ده‌وام و پشووى سبه‌ینێ ده‌ده‌ین".
وتیشى "له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندییمان هه‌یه و هه‌ر شوێنێك مه‌ترسى له‌سه‌ر بێت تیمى تایبه‌تى بۆ ده‌نێرین".
به‌پێى پێشبینییه كه‌شناسییه‌كان، له ئه‌مشه‌وه‌وه شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و پێشبینى ده‌كرێت له هه‌ولێر و گه‌رمیان لافاو دروستبێت.
ه،ع