کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: پێویستە بە زووترین کات بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە دەیڤید بێرگەر، ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنی عیراق و کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە 14ی شووباتی 2024 لە ھەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێم ئامادەی بوو، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیریی عیراق و ھەرێمی کوردستان. ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەستیاریی دۆخەکە لەبەرچاو بگرن، چونکە ھەرجۆرە گرژی و ھەڵوێستێکی نادروست دەتوانێت سەقامگیریی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا ھێشتا مەترسیی تیرۆر لە عیراق و کوردستان بەردەوامە و داعش و گروپە تیرۆریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆرێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، ھەربۆیە پێویستیمان بە ئامادەکاری زیاتر ھەیە بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا و قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان بدرێت و لەماوەیەکی نزیکی داھاتوودا ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.