عیراقی

یۆنامی‌ وەڵامی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یۆنامی‌ وەڵامی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان دەداتەوە
مەودا میدیا-

یۆنامی لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکانی دایەوە سەبارەت بە وازهێنانی جنین پلاسخارت لە ئەرکەکەی و هەواڵەکەی بە هەواڵێکی چەواشەکارانە وەسفکرد. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شووباتی2024 لە راگەیەنراوێکدا یۆنامی ئاماژەی بەوە کردووە، وازهێنانی پلاسخارت لە ئەرکی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، پەیوەندی بە رێكاره‌ ئاساییه‌كانی ناو دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌ کە به‌رپرسانی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌ی خولیی له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و پلاسخارتیش لە ئێستادا ماوەی ئەرکەکەی کۆتایی هاتووە. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە سەرجەم ئەو هەواڵانەی لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا عیراقییەکان لەبارەی وازهێنانی پلاسخارت لە ئەرکەکەی بڵاو کراوەتەوە دوورن لە راستییەوە و هەواڵی بێ بنەما و چەواشەکاریین.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە هەندێک لە میدیا عیراقییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە جنین پلاسخارت بەهۆی ئاشکرابوونی گەندەڵیی لە کاروباری یۆنامی لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان