کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: دۆخی ئابووریی هەرێم سەخت و ئاڵۆزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: دۆخی ئابووریی هەرێم سەخت و ئاڵۆزە
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات، بەڵكو لە چوارچێوەی عیراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە و داواشی لە عیراق کرد رۆڵی بنچینەیی هەبێت لە پاراستنی هەرێم.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پێویستە کۆتایی بە کردەوەکانی گروپە چەکدارەکان بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم ترسی ئەوەی هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت، لە کاتێکدا ئالنگارییەکانی ئێستا لە قۆناغی رابردوو سەختترن و کۆتایی هێڵەکە دیارنییە.

نێچیرڤانی بارزانی هەر جۆرە پەیوەندییەکی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئیسرائیل رەتکردەوە و وتی، "هیچ جۆرە پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە و هیچ بنکەیەکیان لەناو خاکی هەرێمدا نییە و هەرێم هەرەشە نییە بۆ سەر ئێران".

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم بە روونییەکی تەواو مامەڵەی لەگەڵ بەغدا کردووە سەبارەت بە مەلەفی داهاتەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دۆخی ئابووریی هەرێم سەخت و ئاڵۆزە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان