کوردستانی

ئارام محەمەد: داواکارین کێشە داراییەکان نەبێتە هۆکارێک بۆ دابڕانی خوێندکاران لە پرۆسەی خوێندن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئارام محەمەد: داواکارین کێشە داراییەکان نەبێتە هۆکارێک بۆ دابڕانی خوێندکاران لە پرۆسەی خوێندن
مەودا میدیا-

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، داواکارین کە کێشەداراییەکان نەبێتە هۆکارێک بۆ دابڕانی خوێندکاران لە پرۆسەی خوێندن و هەوڵیش دەدەن کە لەگەڵ باشبوونی بارودۆخی داراییدا دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خویندکاران بکرێت.

ئەمڕۆ پینجشەممە 15ی شووباتی2024، د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەهۆی گرفتی دارایی و کێشەی مووچەوە دەرماڵەی خوێندکاران دواکەوتووە نەوەک هۆکارێکی دیکە و گفتوگۆکانیشیان سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکاران بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد "هیوادارین کە خوێندکاران بەهۆی گرفتە داراییەکانەوە دانەبڕێن لە پرۆسەی خوێندن بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم دەکەن کە تێیدا هەوڵدەدرێت تەواوی مافی خویندکارەکان دەستەبەربکرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان