کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لە بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، 16 ئۆتۆمبێلمان لە نێو ئاودا دەركردووە و سەرجەم تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتییان لەو شوێنانەی لافاو تێیدا دروستبووە.

ئەمڕۆ 15ی شووباتی 2024 كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە 11 گەڕەك لە هەولێر گرفتمان هەبووە و تیمەكان بە هانای هاوڵاتییانەوە چوون و 16 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانمان لە نێو ئاودا دەركردووە و هێڵی گەرم دروستكراوە كە هەر هاوڵاتییەك دووچاری گرفت بوو دەتوانێت پەیوەندیی بكات و تیمەكانمان بە هانایەوە دەچن.

وتیشی، "سەرجەم تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتییان لەو شوێنانەی لافاو تێیدا دروستبووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان