کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی: لە یەك مانگدا 838 منداڵ لە سلێمانی لەدایكبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێكی تایبەت بە منداڵی تازە لەدایكبوو و چەند حاڵەتێكی دەگمەن لە شاری سلێمانی بڵاوكردەوە.
بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێكی تایبەت بە منداڵی تازە لەدایكبوو و چەند حاڵەتێكی دەگمەن لە شاری سلێمانی بڵاوكردەوە.
بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە " لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی 1 تا 31ی کانوونی دووەمی 2024، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری، دوو هەزار و 315 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 621 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە" مانگی رابردوو، 838 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری شاری سلێمانی لەدایك بوون و 425 منداڵ كوڕ بوون و 413 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 439 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 399 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەریی لەدایك بوون".
باسی لەوەشكردووە" 266 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 136 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها هەزار و 256 سۆنەریش گیراون".