کوردستانی
هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێم راده‌گیرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ناوەندی بیری ئەمه‌ریکەن ئینترپرایزی ئەمه‌ریکا باسى له‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان رابگیرێن.
ناوه‌نده‌كه ئه‌وه‌شى باسكردووه " ئاماژە بە فەرمانی نوێی جۆبایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، سەبارەت بە ناردنی یارمەتی سەربازی ئەمه‌ریکا بە لەبەچاوگرتنی پرسی مرۆیی، هۆشداریی دا و پێده‌چێت ئەو بابەتە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی بچڕانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان".
مایکڵ روبین، بەرپرسی پێشووی ئەمه‌ریکا ئاماژەی به‌وه‌داوه به‌و هەوڵە نابەرپرسیارانەی حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر ناڕازیان، رۆژنامه‌نوسان و رەخنەگران، هۆشداریی داوە کە ئەو بابەتە لە بەرپرسانی ئەمه‌ریکا شاردراوە نییە و دەتوانێت لەسەر یارمەتییەکانی ئەو وڵاتە بە هەرێم کاریگەری نەرێنی هەبێت".
ه،ع