کوردستانی
دانیشتوانى سلێمانى ئاگادارده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاوى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌ى كاره‌با له پرۆژه‌كانى ئاو، بۆ ماوه‌یه‌ك دابه‌شكردنى ئاو له سلێمانى راده‌گیرێت.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاوى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌ى كاره‌با له‌و چه‌ند رۆژه‌ى باران بارین به‌رده‌وام بوو، دابه‌شكردنى ئاو له گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى بۆ ماوه‌یه‌ك راده‌گیرێت".
وتیشى "تیمه‌كان سه‌رقاڵى چاككردنى كێشه‌ى كاره‌باى پرۆژه‌كانن و له‌كاتى چاره‌سه‌ركردن ده‌ستده‌كرێته‌وه به دابه‌شكردنى ئاوى خواردنه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتییان و گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى".
ه،ع