کوردستانی

دادگای فیدراڵیی بڕیار لەسەر پرسێكی گرنگی تایبەت بە هەرێم دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵیی بڕیار لەسەر پرسێكی گرنگی تایبەت بە هەرێم دەدات

مەودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جارێكى تر دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵایەكی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بڕیار وایه‌ دادگای فیدراڵیی كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵایەك لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق تۆمار كراوە. 

سكاڵاكە لەسەر ماددەكانی (1،9،15،22،36)ە كە تایبەتن بە سیستەمی فرەبازنەیی و كورسی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی تر.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ چەند جارێك لەسەر هەمان سكاڵا كۆبووەتەوە، بەڵام بڕیاری لەسەر نەدراوەو دواخراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان