کوردستانی
سبه‌ینێ به‌فر ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌شى پێشبینى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ور و باراناویی ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
كه‌شناسى بڵاویكرده‌وه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەهەندێ لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر، پاشان ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت".
هه‌روه‌ها " لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە بارانێکی کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەبارێت، لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14
سلێمانی : 12
دهۆک : 16
کەرکوک : 17
هەڵەبجە : 13
زاخۆ : 17
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 19
ه،ع