کوردستانی

دادگاى فیدراڵى بڕیارى له‌سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ى هه‌رێم نه‌دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدراڵى بڕیارى له‌سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ى هه‌رێم نه‌دا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دادگای فیدراڵیی عیراق كۆبووەو لە كۆبوونەوەكەشدا یەكلاییكردنەوەی سكاڵای تایبەت بە ناردنی 700 ملیار دینارەکەی عیراق وەکو قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بۆ 25ی ئادار دواخرا.

"كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە چوار سكاڵای هەرێمی كوردستان كە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ سكاڵایەك تایبەت بە ناردنی 700 ملیار دینارەکەی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ کە بە قەرز ئەژمار کراوە، بەڵام سكاڵاكە دواخرا".

ئەو سكاڵایەی كە تایبەت بوو بە ناردنی 700 ملیارەکەی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆئەوەیە کە ئەو پارەیە وەکو قەرز لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار نەکرێت و ئەو بڕیارەی حکومەتی عیراق هەڵبووەشێنێتەوە کە بە قەرز ئەژماری کردووە، سکاڵاکەش لەلایەن مستەفا سند، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە تۆمار كراوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان