کوردستانی

حکومەتی هەرێم داوای نەوتی سپیی ماڵان لە عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم داوای نەوتی سپیی ماڵان لە عیراق دەکات
مەودا میدیا-

شاندێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق كۆبووه‌ته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ناردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می نه‌وتی سپی ماڵان، شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێن دوای كۆبوونه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌رپرسانی عیراق ئه‌رێنی بووه‌‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی شووباتی 2024، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بە فەرمانی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەکالەت، شاندێکی وەزارەت بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی نەوتی عیراق کۆبوونەوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: شانده‌كه‌ی هه‌رێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی نەوتی حکومەتی عیراقی فیدراڵ کۆبووه‌تەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامەکانیان ئەرێنی بووه‌ لەسەر ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان.

شاندەکەی وەزارەتی سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە، دوای ئەوەی ئێستا دابەشکردنی وەجبەی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان