کوردستانی

بۆ كەشوهەوای سبەینێ‌ هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ كەشوهەوای سبەینێ‌ هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە
مەودا میدیا-

راپۆرتە كەشناسییەكان ئاماژە بەوەدەکەن، بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەكاتەكانی بەیانی سبەینێ تەمومژ دروست دەبێت، هەروەها شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و شێوە، باران بارین بە بڕی جیاواز دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 19ی شووباتی 2024 لەئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەکاتەکانی بەیانیدا تەمومژ دەبێت.

وتیشی، لە نێوان کاتەکانی پاش نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەھۆی زیادبوونی وزەی گەرمیی تیشکی خۆر، شێ و تەڕی رووی خاک بەھەڵم دەبێت و لە شوێنی دیاری نەکراودا لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەڕین کەش لەبار دەبێت بۆ دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن چالاک دەبێتەوە بەڕێژەی جیاواز و کاتەکانی ئێوارە کۆتای پێدێت.

راشیگەیاند “پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 پلە بەرزدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5-10کم/ک ئاڕاستەی با ناجێگیر ئەبێت” .
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان