کوردستانی

دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11ی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت". 

ئەمڕۆ یەکشەممە  18ی شووباتی 2024 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە" رۆژی چوارشەممە 21ی شووباتی 2024 شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11ی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت و لە پەروەردەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکەوە دەستپێدەکات".

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان (250 - 350)هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش (250 - 400)هەزار دینار خەرجدەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان