کوردستانی

235 مامۆستاى ئایینیی داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانى مامۆستایه‌كى ئايینیی ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


235 مامۆستاى ئایینیی داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانى مامۆستایه‌كى ئايینیی ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-


٢٣٥ کەس لە مامۆستایان و زانایانی ئایینیی سوننە مەزهەبی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکایەتیی هێزی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی ئەمنیی، داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى سزاى له‌ سێداره‌دانى مامۆستایه‌كى ئایینیی ده‌كه‌ن.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى دادوه‌رى ئێران كراوه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ داوا ده‌كه‌ن " محه‌مه‌د خزر نه‌ژاد هیچ ئه‌ندامیه‌تییه‌كى له‌ بزووتنه‌وه‌ى ژن ژیان ئازادى نه‌بووه‌، ئه‌و بڕیارانه‌ى دژى دراون نادادپه‌روه‌رانه‌بوون".

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی خەڵکی بۆکان به‌ تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراو و سزاى 16 ساڵ زیندانى و له‌ سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.


ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان