عیراقی

فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ دوو وەزیر ده‌رچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ دوو وەزیر ده‌رچوو

مەودا میدیا-

به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی گشتیی، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى عیراق له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوو.

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ " قاسم فه‌هداوی، وه‌زیری كاره‌با و نه‌عیم روبه‌یعی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گەیاندن به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و دزینی سامانی گشتیی له‌ كابینه‌ی پێشووتری عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه‌ تاوه‌كو دادگایی بكرێن"

به‌پێی به‌ڵگه‌كانى میدیاكان، فه‌رمانه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی وه‌زیره‌كان و ئاماده‌بونیان له‌ به‌رده‌م دادگا ده‌ركراوه‌.

له‌ ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌كاندا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو" وه‌زیری كاره‌با بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بۆ شوێنێكی نادیارهه‌ڵاتوون".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان