عیراقی

دادگاى فیدراڵيى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدراڵيى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەمرۆ دووشه‌ممه‌، 19ى شوباتى 2024 ،دادگاى فیدڕاڵيى عیراق بۆ سێ سکاڵاى تایبەت بە کەرکوک کۆدەبێتەوە.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی سه‌باره‌ت به‌ دوو سکاڵا كه‌ تێیدا داواى هەڵوەشاندنەوەى دەرئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەکرێت و سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر  وردبینى و پێداچونەوە بە تۆمارى دەنگدەران، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و دوو سكاڵایه‌ى كه‌ داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەکەن، لەلایەن ئەمیل بتروس قوستەنتین و محەمەد مەهدى ئەمین لەسەر سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمیسیاران پێشکەشکراوە، لەبەرئەوەى کۆمیسیۆن هەڵنەساوە بە وردبینى لە تۆمارى دەنگدەران.

سکاڵاكه‌ى تر لەلایەن حەسەن تۆران پێشکەشکراوه‌ كه‌تێیدا داواى وردبینى و پێداچونەوە بە تۆمارى دەنگدەران دەکات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان