کوردستانی
عەلی حەمەساڵح: پەرلەمانتارە توركمانەكان نوێنەرایەتیی پارتی دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، توركمانەكان لە پەرلەماندا نوێنەرایەتیەكی تەواوی پارتی دەكەن و باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە، لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا هیچ پرۆژەیەكی ئەوتۆیان بۆ توركمان پێنەبوو، لە هەموو هەڵوێستێكیش لەگەڵ پارتی بوون.
عەلی حەمەساڵح، لەپەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، نەمانی كورسی كۆتای توركمان و ئەرمەنیی كارێكی گرنگە و هیچكاتێك پەرلەمانتارەكانیان نوێنەرایەتی نەتەوەی خۆیان نەكردوە، بەڵكو نوێنەرایەتیی تەواوی پارتییان كردووە.
دەشڵێت، توركمان نەتەوەیە، ئایا رەوایە پەرلەمانتارێكی كورد بە 15 هەزار دەنگ ببێتە ئەندام پەرلەمان و توركمانێك بە 194 دەنگ؟ جگە لەوەش توركمانەكان نەیانتوانیوە نوێنەرایەتی نەتەوەی خۆیان بكەن، باشترین بەڵگەش ئەوەیە دەنگدەری توركمان دەنگیان پێنەداون، بەدەنگی تایبەت (سەربازیی) پارتی دەردەچوێندران.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، توركمان 200 هەزار دەنگدەری هەیە، ئەم دەنگە زیاتر لە 10 كورسی دەكات، بۆچی بە پێنج كورسی كۆتا رازین، بۆیە نەمانی كۆتای توركمان و ئەرمەن، دابەشكردنی كوردستان بۆ چوار بازنە و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە لایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراقەوە سێ هەنگاوی گرنگن.
دەشڵێت، ئەگەر نوێنەرایەتیی بۆ نەتەوە رەوابوایە، توركمان و ئەرمەن لە پەرلەمانی عیراق كۆتایان دەبوو.
ئ.پ