کوردستانی

خوێندكارانی پۆلی ١٢ خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندكارانی پۆلی ١٢ خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
مەودا میدیا-
خوێندكارانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە قەلادزێ، داوای كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن و درێژكردنەوەی ماوەی خوێندن بۆ ئەم ساڵ دەكەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، خوێندكارانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە قەڵادزێ دەستیان بەخۆپیشاندان كرد و رایانگەیاند، تەنها بەشێكیان لە وانەكان خوێندووە و ئەگەر ماوەی خوێندنیان بۆ درێژ نەكەنەوە ناتوانن بەو ماوەیە ئەو بەشەی خوێندن كە ماوە تەواوی بكەن.

ئاماژە بەوەش دەكەن، ناكرێت یەك ساڵی خوێندن بۆ دوو مانگ كورت بكرێتەوە و لە وادەی خۆشیدا خوێندنی ئەمساڵ كۆتایی پێبێت و بچنە تاقیكردنەوەی نیشتیمانییەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی چەند داواكارییەك و پێنەدانی موچەكانیان مامۆستایان لە وادەی خۆیدا دەستیان بە پرۆسەی خوێندن نەكرد و پرۆسەكە دوا كەوت. 

ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان