کوردستانی

سبەی دوایین وادەیە بۆ تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی دوایین وادەیە بۆ تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان
مەودا میدیا-
سبەی 20ی شوبات دوایین وادەیە بۆ تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدان لە هەرێمی كوردستان، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش دەڵێت، تائێستا هیچ شتێك لەبارەی درێژكردنەوەی كاتەكەیەوە نییە.
  
بۆتان شێركۆ، جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، سبەی دوا وادەی تۆمار و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەترییە لە هەرێمی كوردستان و بۆ درێژكردنەوەی وادەكەش چاوەڕێ دەكەین تا بزانین رێنمایی نوێمان لە بەغداوە پێدەگات یان نا. 
 
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رۆژی 20ـی شوباتی 2024ـی وەك دوایین وادەی تۆمار و نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدان لە هەرێمی كوردستان دیاریكردووە و تا ئێستاش دیار نییە كەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت.  
 
ئـ پـ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان