کوردستانی
بۆ دانانی سەرۆكی دوو زانكۆی هەرێم داوای سیڤی دەكرێت.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاندووە لە چوارچێوەی رێنماییەكاندا گۆرانكاری لە پۆستی سەرۆكی هەریەك لە زانكۆكانی گەرمیان و هەڵەبجە دەكات و هەركەس مەرجەكانی تێدا بێت دەتوانێت سیڤی پێشكەش بكات.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەو كەسەی كە سیڤی پێشكەش دەكات مەرجە هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت، نازناوی زانستیی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت و خزمەتی لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داواكار باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی بخاتەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكە وەردەگرێت و هەلی زیاتریش بۆ ئەو كەسە دەبێت كە زمانی ئینگلیزی بزانێت و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەبێت.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆتایی دەوامی رۆژی پێنج شەممە، 29ی ئەم مانگەی وەك دوایین وادە دەستنیشان كردووە بۆ پێشكەشكردنی سیڤی.
ئ پ