کوردستانی
مامۆستایى ناڕازیی بڕیاریاندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت
مەودا میدیا - سلێمانی |
دواى کۆبوونەوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و زیاتر لە پێج مانگ لە بایکۆتکۆدن، ئێوارەى ئەمڕۆ مامۆستایى ناڕازی بڕیاریاندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت.
راگەیەنراوی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە هەڵپەساردنی بایکۆت:
پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت ناوبراو هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا پاش هەمووارکردنەوەی یاسای بوودجەی عیراق:
1/ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت بخرێتە بواری جێبەجێبەجێکردن.
2/ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بە قۆناغبەندی.
لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیان دا، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان و بەردەوام لەسەر خەت دەبن و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ.
2/ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بە قۆناغبەندی.
لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیان دا، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان و بەردەوام لەسەر خەت دەبن و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ.
ئێمەش وەک ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیش بە گوڕوتینی نوێوە دێینەوە مەیدانەکە.
لێرەوە جێی خۆیەتی؛ سوپاسی یەک بەیەکی مامۆستایانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر و تەواوی چینوتوێژەکان بکەین؛ کە جوامێرانە و ماندوونەناسانە بەتەنگ سەرخستنی ئەم خەباتە مەدەنییەوە بوون.