کوردستانی

دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی پرۆژەکانی وەبەرھێنانی لە کەرتی نیشتەجێبوون راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی پرۆژەکانی وەبەرھێنانی لە کەرتی نیشتەجێبوون راگرت
مەودا میدیا-

دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە مەبەستی رێـکخـستـنـەوەی کەرتی نـیـشـتـەجـێـبـوون لـە ھەرێمی کـوردسـتان بـە ئـاڕاسـتـەی زیاتر سـوودمەندبوونی ھاوڵاتییانی کەمدەرامەت و کرێنشین، بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا کارکردن لە پرۆژەی نوێی نیشتەجێبوون رابگیرێت و مۆڵەتی نوێی وەبەرھێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون نەدرێت.

راشیگەیاندووە، ئەو بڕیارە بەئامانجی ئەوەیە لە ماوەی داھاتوودا زیاتر وەبەرھێنان بە ئاڕاستەی کەرتەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزاربێت، داوا لە وەبەرھێنەرانیش دەکات یارمەتیدەر و ھاوکاربن تاوەکو وەبەرھێنانی زیاتر لە سێکتەرەکانی ئاڕاستەکراو بکرێت بەتایبەت لەو ناوچانەی کەم گەشەسەندوون لە ھەرێمی کوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان