کوردستانی
هاوڵاتییانی 53 وڵات دەتوانن بەبێ ڤیزە بێنە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوڵاتییانی 53 وڵات دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی كوردستان.
ماڵپەڕی رەسمی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردووەتەوە لە 53 وڵاتی جیاوازەوە هاوڵاتییان دەتوانن بێنە هەرێمی كوردستان بەبێ ئەوەی ڤیزەی پێشوەختە وەربگرن بەو مەرجەی پاسپۆرتی ئەو هاوڵاتییانە لانیكەم شەش مانگی مابێت بەسەر بچێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بە ناوی وڵاتەكانیش كردووە كە بریتین لە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەریتانیا، چین، رووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، كۆریای باشوور، كەنەدا، ئیمارات، كوێت، قەتەر، توركیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆكسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیكا، بەرازیل، بولگاریا، كرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیك، دانیمارك، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، فاتیكان، لیخنشتاین، سعودیە، عومان، بەحرێن، ئوردون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە تەنها لەسەر سنور پاسپۆرت پێشكەش دەكەن و ڤیزەی ئەلكترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە.
ئ پ